جەنگی دواخراو لە ساتەوەختی تەقینەوەدایە

جیهانی

1422 کاتژمێر پێش ئێستا

جەنگی دواخراو لە ساتەوەختی تەقینەوەدایە

ناوچەکە لە لێواری رووبەڕووبوونەوەیەکی گەورەی نێوان ئێران و ئیسرائیلدایە و ئاماژەکانیش بەو ئاڕاستەیەن، کە "جەنگی دواخراو" لە ساتەوەختی تەقینەوە نزیک بووەتەوە.

لە کاتێکدا راپۆرتە ئیسرائیلییەکان باس لە ئامادەکارییە مەیدانییە بێ وێنەکان دەکەن، بۆ خولێکی کوشندەتر لە رووبەڕووبوونەوە. تاران دووپاتی دەکاتەوە، کە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی رێڕەوی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بە تەواوی مردووە. 

ئامادەکارییەکانی ئێران

عەبدورەحیم موسەوی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران رایگەیاند، هێزە چەکدارەکان لە ئامادەباشییەکی تەواودان بۆ ئەگەری روودانی جەنگ. موسەوی لە میانەی دیدارێکدا لەگەڵ محەمەد پاکپوور فەرماندەی سوپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە، کە بەهێزکردن و پەرەپێدانی سیستمی بەرگری خێراتر بەرەوپێش دەچێت.

ئەم پەیامە سەربازییانە هاوکاتە لەگەڵ رەتکردنەوەی ئاشکرای جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران، لە هەر دانوستانێک کە کاریگەری لەسەر توانای مووشەکی ئێران هەبێت. دەشڵێت واشنتۆن هەوڵدەدات تواناکانی بەرگری لە خەڵکی ئێران بسەنێتەوە، لەوانە سەپاندنی زۆرترین مەودای 300 کیلۆمەتر بۆ مووشەکەکانی تاران، ئەویش بە مەبەستی رێگریکردن لە گەیشتنیان بە ئیسرائیل.

هاوکات رۆژنامەی ئیسرائیل هیۆم باسی لەوە کردووە، سەرهەڵدانەوەى شەڕ دەکرێت مەترسیدارترین رووبەڕووبوونەوە بێت لە دەیەکانی رابردوودا. هۆشداریشی داوە کە ئێران توانای بەرگری و مووشەکی بەهێزتر دەکات. لەگەڵ ئەوەدا چەقبەستوویی ئەتۆمی و گەڕانەوەی سزاکان، مەترسیی دەستپێکردنەوەی گەڕێکی نوێی جەنگی زیاتر کردووە.

لە لایەکی دیکەوە ئیسرائیل رووبەڕووی مەترسی کەمبوونەوەی پشتیوانییەکانی ئەمەریکا دەبێتەوە، ئەمەش دەتوانێت هەر جەنگێک بکاتە ململانێیەکی درێژخایەن، بەدڵنیاییەوە بە تێچووییەکی زۆرەوە.

رەهەندە نێودەوڵەتییەکان؛ شکستی دیپلۆماسی و پەرەسەندنی پەیامە بەهێزەکان

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمریکییەکان گەیشتووەتە بنبەست.جەختیشی لەوە کردەوە کە چالاککردنی میکانیزمی سناپباک لەلایەن ئەوروپییەکانەوە نایاساییە و ئەم میکانیزمە و بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 18ی ئۆکتۆبەر کۆتایی دێت، کە ئێران ناچار دەکات بە پاڵپشتی رووسیا و چین بچێتە ناو ناکۆکییەکی یاساییەوە.

لەبەرامبەردا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا هۆشداریی دا لە مەترسیی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەڕەشە سەربازییەکان هاوئاهەنگن لەگەڵ رێوشوێنە ئابوورییەکان، بە ئامانجی "خنکاندنی" تاران.

ئامادەکاری بێ وێنە

عیماد ئابشناس سەرنووسەری رۆژنامەی ئێران دیپلۆماتیک بە سکای نیوزى راگەیاند، ئامادەکارییەکان لە ئێران بێ وێنەن و ئەگەری هەیە لە هەر ساتێکدا جەنگ هەڵبگیرسێت. پێشیوایە ئەگەر رێککەوتنی غەززە بکرێت، نەتەنیاهۆ رووبەڕووی کێشەی گەورەی ناوخۆیی دەبێتەوە، کە رەنگە بە کردنەوەی بەرەیەک لەگەڵ ئێران یان تەنانەت عێراقیش خۆی دەربازبکات.

وتیشى "نەتەنیاهۆ ئەمڕۆ وەک شێتێک مامەڵە دەکات"، لە ئاماژەیکدا بۆ هەڵسوکەوتی ئیسرائیل لە بەرامبەر رکابەرە ناوچەییەکانیدا.

ئابشناس ئاماژەی بەوەشکرد، قەبارەی چەکی بەرگری کە لە دوو مانگی رابردوودا هاتوونەتە ناو ئێرانەوە بێ وێنەیە، جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەمریکییەکان خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوە ئامادە دەکەن، بە ئاماژەدان بە گواستنەوەی فڕۆکە سووتەمەنیەکانی ئەمەریکا بۆ بنکەی ئاسمانی عودەید لە قەتەر، بە یاوەری فڕۆکەی جەنگی.

وەرینی رێڕەوی دیپلۆماسی

بە وتەی ئابشناس، ئەگەر ئەمەریکییەکان دیپلۆماسییان بویستایە، دەکرا لە خولی شەشەمی دانوستانەکاندا رێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن رابگەیەنرێت. بەڵام جەختی لەوە کردەوە، کە "تەنانەت لە کاتی دانوستانەکانیشدا، واشنتۆن وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران چەکی بۆ ئیسرائیل دەنارد ". ئاشکراشی کرد، کە لە کاتی خولەکانی دانوستانەکاندا هەزار و 500 تۆن چەک رەوانەی تەلئەبیب کراوە، ئەمەش بە بەڵگەی دەزانێت کە واشنتۆن رێککەوتنی نەویستووە، بەڵکو رووبەڕووبوونەوەی دەوێت.

ئابشناس جەختیشی لەوە کردەوە، ئەمجارە بارودۆخەکە جیاوازترە لە جەنگی 12 رۆژە، بەو پێیەی ئێران چیتر چاوەڕێی دانوستان ناکات، بەڵکو خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە ئامادە دەکات، ئەگەر هەست بکات ئەمەریکا یان ئیسرائیل پلانی هێرشیان بۆ سەر ئێران هەیە.

هەروەها وتی: "بۆ ئێرانییەکان مەسەلەکە جەنگی سنووری نییە،

دوایین هەواڵەکان

سەنتەری میترۆ : میدیاکان بە پیشەییانە و بەرپرسیارێتییەوە ڕوماڵی ڕوداوەکان بکەن

دوو کارمەندی کۆماندۆ بە بەندکردنی هەتاهەتایی حوکمدران

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ : ئارام قادر تەندروستی باش نییە

ڕاپۆرتەکان

دوایین هەواڵەکان

هەواڵی بەپەلە :