شێروانە بوو بە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان

وەرزشی

1487 کاتژمێر پێش ئێستا

شێروانە بوو بە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان


شێروانە بە سوود وەرگرتن لە دۆڕانەکەی پێشمەرگەی هەولێر بەرامبەر پیشەسازی بۆیەکەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان.

یانەی شێروانە سێ گەڕ زووتر نازناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان یەکلاکردەوە، دوای ئەوەی پێشمەرگەی هەولێر لە گەڕی بیست و حەفتەم لە یاریگای خۆی 2-1 بە پیشەسازی دۆڕا، شێروانە پلەی یەکەمی مسۆگەرکرد و بۆیەکەمجار لە مێژوودا نازناوی خولەکە بەدەست دەهێنێت.

شێروانە بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و زاخۆ و پێشمەرگەی هەولێر بە 43 خاڵ پلەکانی دووەم و سێیەمیان گرتووە.

شێروانە ساڵی 1992 دامەزراوە، یەکەمجارە نازناوی خولی نایابی کوردستان بەدەست دەهێنێت، کە ساڵی 2005 خولی نایابی کوردستان دامەزراوە و یەکەمجارە یانەیەکی دەڤەری گەرمیان نازناوەکە دەباتەوە، یانە گەرمیانیەکە لە ساڵی 2021یش بووە پاڵەوانی جامی سوپەری کوردستان.

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی ئەمنی سێ ڕۆژنامەوس دەستگیردەکات

هێرشکرایە سەر مامۆستایانی ناڕازی

ڕێگای سلێمانی بەڕوی تەنکەری سوتەمەنیدا داخرا

ڕاپۆرتەکان

دوایین هەواڵەکان

هەواڵی بەپەلە :