بەچەقۆ سێ یاریزان بریندار دەکرێت

وەرزشی

1397 کاتژمێر پێش ئێستا

بەچەقۆ سێ یاریزان بریندار دەکرێت


سێ یاریزان بەچۆقۆی ڕاهێنەرێک برینداردەبن

DNAK

لەیاریگایەکی بچوک " تارتان" لەگەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلار دوو تیپی ناحیەی ڕزگاری گرژی لەنێوانیان دروست دەبێت و ڕاهێنەرێک سێ یاریزان بەچەقۆ برینداردەکات


لەبڵاوکراوەیەکدا پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەێت: دوێنێ (پێنج شەممە) دوو تیپی وەرزشی تۆپی پێی ناحییەی ڕزگاری بەمەبەستی یاری کردن هاتونەتە گەڕەکی سەرکەوت لەقەزای کەلار لەکاتی یاریکردندا گرژی لەنێوان یاریزانان دروست بوەو ڕاهێنەرەکەیان بەچەقۆ لە سێ یاریزانی بەرامبەری داوە و برینداری کردوون".

ڕونیشکردوەتەوە:" بەمەبەستی چارەسەر بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کران و چارەسەری پێویستیان بۆکرا و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە، تۆمەتباریش بەناوی ( س -ر - ح )".

دەشڵێت:" دەستگیر کراوەو بەبڕیاری دادوەربەپێی مادەی 413 بەندکراوە، پۆلیس چۆتەشوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە".

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی ئەمنی سێ ڕۆژنامەوس دەستگیردەکات

هێرشکرایە سەر مامۆستایانی ناڕازی

ڕێگای سلێمانی بەڕوی تەنکەری سوتەمەنیدا داخرا

ڕاپۆرتەکان

دوایین هەواڵەکان

هەواڵی بەپەلە :