هێرشکرایە سەر مامۆستایانی ناڕازی

کوردستان

461 کاتژمێر پێش ئێستا

هێرشکرایە سەر مامۆستایانی ناڕازی



دوای ئەوەی مامۆستایانی ناڕازی ڕێگەیان لە تەنکەرە نەوتەکانی گرت و ڕێگەی هاتووجۆکردنیان داخست هێرشکرایە سەریان

بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن کەسێکی دەم و چاو داپۆشراو لە عەربەت هەرشکرایە سەرمامۆستایانی ناڕازی کە ڕێگەیان لە تەنکەرە نەوتەکانی سوتەمەنی گرت، وەک خۆیان دەڵێن دەست بۆ سەرچاوەی داهاتی بەرپرسان دەبەن، لەوکاتەدا کەسێکی دەم و چاو داپۆشراو کە دەوترێت شوفێری ئۆتۆمبێل بووە پەلاماری مامۆستایانی داو بە مستەکۆڵە لە مامۆستایەکی ناڕازیدا.

گرژییەکە زیاتر پەرەی سەند وەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوەوە لەلایەن چەند مامۆستایەکی ناڕازییەوە ڕێگری کرا لەمامۆستایانی خۆپیشاندەر هێرشبکەنە سەر ئەو کەسە و دۆخەکەیان کۆنترۆڵکرد.

مامۆستایانی ناڕازی و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەساڵی ٢٠١٤ەوە، ڕوبەڕووی لێبڕین و دابەشنەکردنی موچەکانیان بونەتەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی ئەمنی سێ ڕۆژنامەوس دەستگیردەکات

ڕێگای سلێمانی بەڕوی تەنکەری سوتەمەنیدا داخرا

شەپۆلە بارانە بەهێزەکە گەیشت

ڕاپۆرتەکان

دوایین هەواڵەکان

هەواڵی بەپەلە :