کوردستان
2551 کاتژمێر پێش ئێستا
درەنگانی شەوی رابردو، هێزێكی ئەمنی لە سلێمانی چونەتە سەر ماڵی سێ رۆژنامەنوس و دەستگیریان كردون و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
دی ئێن ئەی کورد: درەنگانی شەوی رابردو، هێزێكی ئەمنی چونەتە سەر ماڵی هەریەكە لە رۆژنامەنوسان نەبەز شێخانی، بەشدار بازیانی و دانا ساڵح دەستگیریان كردون.
نەبەز شێخانی لە پێگەی تودەی نیوز سەربە رەوتی هەڵوێست كاردەكات و هاوكات لەگەڵ دو رۆژنامەنوسەكەی دیكە لە پێگەی میدیا21 كاردەكەن. دانا ساڵح مامۆستای زانكۆی سلێمانیشە.
بەپێی زانیاریەکان، هێزە ئەمنییەكە نزیكەی سەعات 1ی شەو هەڵیانكوتاوە سەر ماڵی رۆژنامەنوسەكە و پێیان وتوە لەگەڵیان بڕوات بۆ لێكۆڵینەوە تاوەكو ئێستا چارەنوسی نادیارە هێزە
پێگەی تودەی نیوزی ڕەوتی هەڵوێست لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە سەلامەتی گیانی ڕۆژنامەنوسان لە ئەستۆی هێزە ئەمنیەکانی سلێمانییە.
دوایین هەواڵەکان
وەرزشی
18-04-2025
وەرزشی
14-04-2025
جیهانی
01-03-2025
کوردستان
23-02-2025
کوردستان
23-02-2025
کوردستان
20-02-2025
هەواڵی بەپەلە :