نێچيرڤان بارزانى و جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا تاوتوێی هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن

lang.type.fitchery 570 کاتژمێر پێش ئێستا

لە چەند شارێکی ئەڵمانیا کە دیارترینیان میونشن و هانۆڤەر بوون، خۆپێشاندان دژی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیای راستڕۆی تووندڕۆ کرا و چەندین درووشم دژی سیاسەت و سەرکردەکانی ئەو پارتە گوترانەوە. 

 

رۆژی شەممە، 8ـی شوباتی 2025، ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی میونشن دژی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا کە پارتێکی راستڕۆی تووندرۆی دژەکۆچبەرە، خۆپێشاندانیان کرد. 

 

بە گوێرەی پۆلیس، نزیکەی 200 هەزار کەس لە میونشن بەشداری خۆپێشاندانەکە بوون.  

 

خۆپێشاندەران چەندین درووشمیان بەرزکردبووەوە، لەوانە "میونشن فرەڕەنگە" و "دیموکراسی پێویستی بە تۆیە"، بەشێکیشیان داوایان بەرزکردووەتەوە بۆ ئەوەی پارتەکانی وڵاتەکەیان بەیەکەوە دژی پلانەکانی پارتە راستڕۆکە کاربکەن. 

 

خۆپێشاندەران هێرشیانکردە سەر پارتی یەکێتیی دیموکرات کریستیانی راستڕۆی میانڕۆ کە مانگی رابردوو بە هاوکاری پارتە راستڕۆ تووندڕۆکە یاسایەکی پەرلەمانی لەدژی کۆچبەران تێپەڕاند، لەکاتێکدا پێشتر سەرکردەکانی پارتە کریستیانەکە بەڵێنیان دابوو بە هیچ شێوەیەک کار لەگەڵ ئەو پارتە نەکەن. 

 

رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە دەڵێن، ویستویانە ئاماژەیەکی بەهێز بنێرن کە پاڵپشتیی رێزگرتن لە جیاوازییەکان، بەها مرۆییەکان، بەیەکەوە ژیان و دیموکراسی، دەکەن. 

 

بەگوێرەی پۆلیسی هانۆڤەر، نزیکەی 24 هەزار کەس خۆپێشاندانی هاوشێوەیان دژی پارتە راستڕۆ تووندڕۆکە کرد. 

 

ئەو خۆپێشاندانانە لەکاتێکدان بڕیارە رۆژی 23ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکە بەڕێوەبچێت. بەگوێرەی دوایین راپرسیی میدیای ئەڵمانیا، ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن بکرێت، هاوپەیمانیی یەکێتیی سۆشیال کریستیانی باڤاریا و یەکێتیی کریستیان دیموکراتی پارێزگار 31٪، پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا 21٪، پارتی سۆشیال دیموکرات 15٪ و سەوزەکانیش 14٪ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنن.

 

هەواڵی بەپەلە :